بەرێزان بەرێوەبەر و میدیاکاران و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
لە ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردسات، پیرۆزیایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
لە مێژووی پڕتەمەنی خۆیدا، دەزگای میدیایی کوردسات ، پیشەیی و هاوسەنگ پەیامەکانی خۆی گەیاندووە و بۆتە دەنگ و رەنگی هەموو کوردان، سەرمەشقی هەواڵ و زانیاری دروست و راستگۆیانە و پارێزەری زمان و کەلتور و بەها بەرزەکانی کۆمەڵی کوردەواری بووە.
تێپەڕ بوونی چارەکە سەدەیەک لە خزمەت و تێکۆشانی میدیایی لە خزمەتی کورد و کوردستاندا کوردساتی کردۆتە مۆرێکی نیشتمانیی و نەتەوەیی و بەشێکی گرنگی یادەوەریی فەرهەنگی و سیاسییمان.
ئومێد دەکەین بۆ ساڵانی ئایندە، دەزگای میدیایی کوردسات بەهەمان گوڕو تین بەردەوام بێت و گەشەی زیاتر بەخۆی بدات.
جارێکی تریش پیرۆزە
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP