وەزارەتی دارایی عێراق: تەمویلكردنی موچەی فەرمانبەرانمان تەواو كردووه‌

کوردستان
16:56 - 2024-12-31



وەزارەتی دارایی عێراق پرۆسەی تەمویلكردنی موچەی فەرمانبەرانی سەرجەم پارێزگاكانی بۆ مانگی كانونی یەكەم تەواو كردووه‌، ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شده‌كات، رێوشوێنی بەپەلەش دەگرنەبەر بۆ خێراكردنی پرۆسەی تەمویلكردن و گەرەنتیكردنی  شایستەی تەواوەتیی فه‌رمانبه‌ران".

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە 31 كانونی یه‌كه‌می 2024 بڵاویكردووەته‌وە، وەزارەتی دارایی عێراق، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:"فەرمانگەی ژمێریاریی لە وەزارەته‌كه‌، پرۆسەی تەمویلكردنی موچەی فەرمانبەرانی فەرمانگەو سەرجەم پارێزگاكانی بۆ مانگی كانونی یەكەم تەواوكردووه‌. 

روونشیكردووه‌ته‌وه‌:" پرۆسەی تەمویلی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە ژمارەیەك رێكاریی تەنكنیكی و ژمێریاریی پێویست بووه‌، لەوانە وردبینیكردن لە پێداچونەوەی مانگانە، هاوكات لەگەڵ كۆتایهاتنی ساڵی دارایی و ئامادەكردنی حساباتی كۆتایی، ئەم رێكارانە پێویستن بۆ گەرەنتیكردنی شەفافیەت و وردبینیی لە تۆمارە داراییەكاندا."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:" رێوشوێنی بەپەلە دەگرینەبەر بەمەبەستی خێراكردنی پرۆسەی تەمویلكردن و مسۆگه‌ركردنی شایستەی تەواوەتی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا، لەگەڵ پابەندبوون بە ستانداردەكانی توانایی و شەفافیەت". 

داواشی لە سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن كردووه‌ بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لە دروستیی ئەو زانیارییانەی بڵاویدەكەنەوە بكەن و پشت بە سەرچاوە ره‌سمییه‌كان ببەستن لە گواستنەوەی هەواڵەكاندا".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP