ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ به داعش بهردهوامن لە ناردنی هێزی سهربازیی و لۆجستی بۆ ناوچەكانی باكورو ڕۆژهەڵاتی سوریاو له ههردوو رێگهی ئاسمانیی و وشكانییهوهو لە 24 سهعاتی ڕابردووشدا چوار فڕۆكەی بارهەڵگر گەیشتونەتە بنكە سەربازییەكانی حەسەكە، 55 بارهەڵگرش لە عێراقەوە گواستراوەتەوە بۆ ناوچەكانی ڕۆژئاڤا.
لهو بارهیهوه ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد:" ئێوارەی دوێنێ 3 فڕۆکەی بارهەڵگری پڕ لە چەک و كهلوپهلی سەربازیی، لە بنکەی شەدادی كە هێزەكانی ئەمریکای تێداجێگیره لە حەسەکە نیشتنوونهتهوه.
باسی لهوهشكردووه كه:" فڕۆکەیەکی دیكەی بارهەڵگری ئەمریکای پڕ لە كهلوپهلی سەربازیی و لۆجستی، جگە لە سەرباز، ئەمڕۆ لە بنکەی خەراب جەیری باکوری شاری حەسەکە نیشتووتەوە، لەوكاتەشدا هێلیکۆپتەر بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا بەمەبەستی چاودرێریی سووڕاوهتهوه.
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه:" بەرەبەیانی ئەمڕۆش کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە پێكهاتبو لە 55 بارهەڵگر لە ڕێگەی دەروازەی سنوریی ئەلوەلیدی نێوان عێراق و سوریا گوازراونەتەوە بۆ بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە لادێکانی حەسەکە و ڕەقە.
به وتهی روانگهی سوریا بۆ مافی مرۆڤ :" ئهو كاروانە سەربازییەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی پێكهاتووه لە کەلوپەلی سەربازی و لۆجستی"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP