هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراسی و گەلان پەیامێکیان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: بە هیواوە دەچنە ساڵی نوێوە و رژدن لەوەی ساڵی 2025 بکەنە ساڵی هیوا و ئاشتی.
ئاماژەیان بەوەشکرد: باوەڕی تەواویان بەوە هەیە کە سەرکەوتوو دەبن لەوەی ساڵی 2025 بکەنە ساڵی هیوا و ئاشتی و بەردەوامدەبن لە خەبات لەپێناو ئایندەیەکی دادپەروەر و دوور لە جەنگ.
هاوسەرۆکانی پارتی دەم لە پەیامەکەیاندا، ئەوەشیانخسووەتەڕوو:
"سەردەم سەردەمی ئاشتی و برایەتی و دیموکراسییە بۆ تورکیا و ناوچەکە"، ئەمەش
نزیکە لە ناوەرۆکی نوێترین پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەوە،
کە لەلایەن وەفدێکی پارتی دەمەوە بڵاوکرایەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP