هەسەدە شەهیدبونی پێنج شەڕڤانی رادەگەیەنێت

کوردستان
10:35 - 2025-01-02

هێزەكانی سوریاى دیموكرات (هەسەدە) شەهیدبونی پێنج شەڕڤانی لە شەڕەكانی پردی قرەقۆزاك و بەنداوی تشرین ڕاگەیاند .
هەسەدە، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "جارێکی دیکە هێزەکانمان،  توانای خۆیان لە بەرخۆدان و بەرپەچدانەوەی بەهێزترین هێرشە شەڕانگێزەکان سەلماندو بە بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان و هەمو جیهان، ناوی لە لاپەڕە گەشاوەکانی مێژودا تۆمار دەكات".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "لە سەرەتاوە هێزەکانمان پشتیان بە خۆبەخشی و بوێری شەڕڤانەکانیان بەستبوو، سەرسوڕهێنەرترین داستانیان لە بەرەکانی شەڕدا تۆماركردو  توانیان لە ڕێگەی قوربانییە گەورەکانیانەوە، هەمو هێرشەکانی دوژمن پوچەڵ بکەنەوە".
دەشڵێت "کۆمەڵێک هەڤاڵمان خوێنیان بۆ گەلەكەیان ڕشت و گەیشتنە كاروانی شەهیدان، ئەوەش دوای بەرەنگاری هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەكدارنی بۆ سەر بەنداوی تیشرین و پردی قەرەقۆزاک، جەستەیان کردە بەربەست لە دژی هێرشەکانی دوژمن".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP