پارێزگاری کەرکوک: ساڵی نوێ‌ ده‌كه‌ین به‌ ساڵی پێكه‌وه‌ژیانێك هه‌مووان شانازی پێوه‌بكه‌ن

کوردستان
19:46 - 2025-01-01


ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکوک له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی 2025 وێڕای پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ :" تیمە یەكگرتووەکەمان لە حکومەتی خۆجێی كەركوك لە ساڵی نوێی ٢٠٢٥ کار بۆ بنیاتنانی پێکەوەژیانێک دەکات کە هەمووان شانازی پێوە بکەن"

ده‌قی په‌یامه‌كه‌..
بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە
خۆشحاڵم پیرۆزبایی دڵسۆزانەم ئاراستەی خەڵکی پارێزگای کەرکوک بکەم
دڵنیاتان دەکەینەوە کە تیمە یەكگرتووەکەمان لە حکومەتی خۆجێی كەركوك لە ساڵی نوێی ٢٠٢٥ کار بۆ بنیاتنانی پێکەوەژیانێک دەکات کە هەمووان شانازی پێوە بکەن و کار بكات بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری لە پێناو سەرجەم پێکهاتە ئازیزەکانی کەرکوک 
هەر بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو جۆر و پێکهاتەکان و سڵاو لە فەرمانبەرانی دەوڵەت لە شاری کەرکوک
بە هەموویان دەڵێین ساڵی نوێ لە ئێوە و کەرکوک و وڵاتەکەمان پیرۆز بێت

هەر بەم بۆنەیەوە بڕیارمان دا کە ڕۆژی پێنجشەممە پشوو بێت و دەوامی فەرمی ڕابگیرێت

ساڵی نوێتان پیرۆز بێت
ڕێبوار تەها مستەفا
پارێزگاری کەرکوک

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP