دەیان تۆن خاشاك دوای ئاهەنگی ساڵی نوێ لەشەقامەكانی هەولێرو سلێمانی كۆكرانەوە

کوردستان
17:26 - 2025-01-01


تیمەكانی شارەوانی هەولێرو سلێمانی تا بەرەبەیان سەرقاڵی پاككردنەوەی خوڵ و خاشاكی دوای ئاهەنگی ساڵی نوێ بوون و دەیان تۆن خاشاكیان كۆكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دوای تەواوبوونی ئاهەنگەكانی سەری ساڵی نوێ و بەجێهێشتنی زبڵ و پاشماوەیەكی زۆر،  تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و ئەندازەی پارك و باخچەكان دەستیانكرد بەپاككردنەوەی شەقام و بازاڕی سەنتەری شارو تەنها لەسەنتەری شار، نزیكەی 20 تۆن زبڵ و پاشماوە كۆكرایەوە .

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمساڵ 40% ی زبڵ و پاشماوە كەمی كردووە، بە بەراوورد بە ساڵی رابردوو .

هاوكات سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەڕاگەیەندراێكدا ئاماژەی بەوەكرد، پاش بەڕێوەچوونی ئاھەنگی هاووڵاتییان و پێشوازیكردنیان لەساڵی نوێ بە تایبەت لە شەقامی سالم (سەھۆڵەكە)،  بە سەرپەرشتی تیمەكانمان لەسەرۆكایەتی شارەوانی و كرێكاران و پاككەرەوەكانی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەو كۆكردنەوەی خۆڵ وخاشاك لەدرەنگانێكی شەودا سەرجەم شەقامەكە تا سەعات 7 ی بەیانی بەتەواوی پاككرایەوە دەیان تۆن پاشماوەی خۆڵ و خاشاكی بەجێماو كۆكرایەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP