ئاسۆ مامەند لەگەڵ ئەندامانی لقی کەرکوکی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عیراق كۆبووه‌وه

کوردستان
22:59 - 2025-01-07

ئاسۆ مامه‌ند سه‌رپه‌رشتاری كه‌ركوك - سەڵاحەدینى ى.ن.ک لەگەڵ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عیراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ئاماده‌بون تیایدا باس له‌ گرنگی رۆلی رۆژنامه‌نوسان له‌ پته‌وكردنی ئاشتی و برایه‌تی نێوان پیكهاته‌كان كرا. 

ئاسۆ مامه‌ند رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ریبازی سه‌رۆك مام جه‌لال ڕێز له‌ هه‌موو بیروبۆچونیكی جیاواز دەگرین, بەڵام دەبێت رۆژنامه‌نوسان ئاشتی و برایه‌تی نێوان پێكهاته‌ و ئاینزا جیاوازه‌كان بكه‌نه‌ پێش هەموو به‌رژه‌وه‌ندییەكه‌وه‌.

لای خۆشیانەوە رۆژنامه‌نوسان وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ کۆبونەوەکە،‌ سیاسه‌تی یەکێتییان لە شارەکە به‌رزنرخاند كه‌ هه‌میشه‌ كاری بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانی سەرجەم لایەنەکان كردوه.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP