لێکۆڵینەوە لە کەیسی مردنی منداڵە 10 ساڵانەکەی کەرکوک بەردەوامە

کوردستان
11:22 - 2024-12-31


دوای ئەوەی دوێنێ ئەو منداڵە تەمەن دەساڵەی بەهۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە رەوانەی نەخۆشخانەکرابوو،  گیانی لەدەستدا. فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، دوو له‌ كه‌سوكاری ئه‌و منداڵه‌یان ده‌ستگیركردوه‌.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای پشكنینی پزیشكی و گومانی نیشانه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان، یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباران، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دۆمیزیش دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌، توانیان به‌ پێی ماده‌ی 406 له‌ یاسای سزادان تۆمه‌تباری دووه‌م ده‌ستگیر بكه‌ن.
پێشتریش ئه‌رشه‌د ساڵح سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبوو، خێزانی منداڵه‌كه‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك نیین و روونیشە منداڵەکەیان ئه‌شكه‌نجه‌داوه‌ و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پزیشكی دادوه‌ری و ڕاپۆرته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش ئاشكرایكردبوو، منداڵه‌کە پێشتر له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كراوه‌ نه‌خۆشه‌، به‌ڵام دوای پشكنین ئاسه‌وارێكی زۆری لێدان به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌.
منداڵه‌كهش‌ دانی به‌وه‌داناوە مامی ئه‌و كه‌سه‌ بووه‌ كه‌ لێی داوه‌، به‌و پێیه‌ی منداڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ مام و ئامۆژنی ده‌ژی و باوكی ده‌ستگیركراوه‌و دایكیشی جیابوه‌ته‌وه‌و ره‌تیكردۆته‌وه‌ منداڵه‌كەی به‌خێوبكات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP