پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات

کوردستان
14:44 - 2024-12-31

پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی بیست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات-ەوە
به‌بۆنه‌ی داگیرسانی مۆمی بیست و پێنج ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كه‌ناڵه‌ پڕئەزموونەکەمان كوردسات-ە‌وه‌، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە به‌ڕێوه‌به‌ر، سەرجەم میدیاکاران، كارمه‌ندان و بینەرانی دەکەین.
هیوادارین دەزگای میدیایی کوردسات بیست و پێنجهەمین ساڵی تەمەنی کۆکەرەوەی بینەری زیاتربێت لە خۆی دڵنیاشین ئەم کارە بەو ستافە بەهێزە دەکرێت کە ئێستا کاری تێدا دەکەن کە کەناڵی کوردساتیان لە بەرزترین لووتكه‌دا هێشتووتەوە، جێگەی شانازیمانن.
کەناڵی كوردسات ده‌نگی هه‌مووانه‌؛ ئەو درووشمەیە کوردسات ونی نەکردووە كوردسات پێی دەناسرێتەوە هەمیشە بەدەر وەک سەرچاوەیەکی هەواڵ لە پاڵیدا گرنگیداوە بە فەرھەنگ، كەلتووری رەسەنی كوردەواری و راستگۆیی، ئەم کەناڵە وای کردووە متمانەی خۆی بۆ بینەرەکانی هێشتوەتەوە.
دامەزراندنی ئەم کەناڵە دیارییە جوانەکەی سەرۆک مام جەلال و هێرۆخانە بۆ هەموو کوردستانیان، جوانمانەوە و رۆڵی کاریگەری هاوکارییە مادی و مەعنەویە بەردەوامەکانی هێرۆ خانە بووە و هەمیشە لەبەر چاومانە.
یادتان پیرۆز و ساڵی نوێتان پڕسەرکەوتن بێت.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP