ماکرۆن: پشت لە کورد و شەڕڤانان ناکەین

کوردستان
21:08 - 2025-01-06


سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت وڵاتەکەی بە سادەیی مامەڵە لەگەڵ دۆخی سووریادا ناکات و جەختیش دەکاتەوە پشت لە کوردی رۆژاوا ناکەن.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دوای سەردانی وەزیری دەرەوە بۆ سوریا و کۆبونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام، رایگەیاند، نابێت بە سادەیی و ساویلکەیی لە دۆخی سووریا بڕوانرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە شەڕڤانانی کورد لە رۆژاوای کوردستان بە "جەنگاوەرانی ئازادی" ناوی بردون، شەڕ دژی گروپە توندڕەوەکانی سوریا دەکەن و جەختی کردوەتەوە کە فەرەنسا پشتیان تێناکات.
پێشتر جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دیمەشق رایگەیاند؛ هیوادارن سوریا ببێتە وڵاتێکی خاوەن سەروەریی و سەربەخۆ و ئارام، بەڵام ئەم ویستەی بە ویستێکی "ناسک" ناوبردوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP