غەریب ئەحمەد: دژ بەبڕیارەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵامان دەبێت

کوردستان
20:36 - 2024-12-30


وەزیری تەندروستی بێ گوێدانە رێكارە یاساییەكان و ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی تەندروستی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەك ئیمزا دەكات.
د.رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان راگەیاند: ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتی تەندرووستی و كۆمپانیایەكدا بۆ دابینكردنی ئامێری تاقیگەی نەخۆشخانە حكومییەكان كراوە قۆرخكارییە، دەشڵێت بەهیچ شێوەیەك لەئەنجوومەنی وەزارەت رەزامەندی وەرنەگیراوە و ئاگاداریش نین.
بیرکارەکەی وەزارەتی تەندرووستی روونیشکردەوە پێشتر بۆ كڕینی دەرمانی شێرپەنجەش هاوشێوەی ئەم گرێبەستە كراوە و كڕینی ئەو دەرمانانە بۆ كۆمپانیایەك قۆرخكراوە.
باسیلەوەشکرد: بۆ خەڵکی ئەوە گرنگە نرخی پشكنین لە تاقیگە حكومییەكان كەمبكرێنەوە، بۆ حكومەتیش گونجاوی نرخ و کوالێتی ئامێرەكان گرنگن، ئەگەر ئەم دوو مەرجە رەچاو نەكرێت، كەواتە هۆكارێك لەپشت گرێبەستەكەوە هەیە".
هاوکات غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە ئەگەری دڵنیابوون لە پێدانی تاقیگە حكومییەکان بە کەرتی تایبەت بۆ ماوەی 10 ساڵ لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لە دادگای باڵای عێراق سکاڵامان دەبێت، چونکە ئەم بریارە زیانی بە كەرتی تەندرووستی دەگەێنێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP