(ئەنجومەنی سەربازیی مه‌نبه‌ج) کەبەشێکە لە هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری منبه‌ج، تۆمهتباركردنیشی به ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه.
لەڕاگەیه‌نراوێكدا كه ئەمڕۆ شەممە 28ی كانونی یه‌كه‌می 2024 بڵاویكرده‌وه رایگەیاندووه:" ئیدانه‌ی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی دوێنێ شەوی مه‌نبه‌ج دەکەین، هەر تێوەگلانێکی هێزەکانمان لەهێرشەکەدا ڕەتدەکەینەوە".
دووپاتشیكردووهتهوه:" ئه‌نجامده‌ری ڕاستەقینەی تەقینەوەکە (لەڕیزی بەکرێگیراوان)ی تورکیا دان و تاوانەکانیان وەکو کوشتن، تاڵانکردن‌و تۆقاندنی خەڵکی لەزیادبوندایە."
شەوی ڕابردوو لەناوەڕاستی شاری منبه‌ج ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە، بەپێی ڕاپۆرتی بەرگری شارستانیی سوریا، تەقینەوەکە لەبەردەم مزگەوتی گەورەی مه‌نبه‌ج ڕویداوه تەنها زیانی مادی هەبووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP