سه‌رۆك بافڵ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد

کوردستان
14:36 - 2024-12-28


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، به‌ بۆنه‌ی بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  و ھەڵبژاردنەوەی مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین وەك ئەمینداری گشتیی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 

 ‎بەڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین
‎برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 

‎بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك ئەمینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

‎لەم دەرفەتەدا جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیی نێوانمان بۆ هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست و خزمەتگوزار دەكەینەوە، هیوادارم هەموومان پێكەوە بە رۆحێكی برایانە و نیشتمانییانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان بكەین و داهاتوویەكی سەقامگیرتر بۆ خەڵكەكەمان بونیادبنێین. دڵنیاشم راسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەكەشتان هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری میللەتەكەمان دەبێت.

‎شاد و سەرفرازبن
 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP