خاتوو شاناز
ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق بە ئامادەبوونی لێپرسراوان و پارێزگاری سەماوە،
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە بیابانی تەل شێخیەی پارێزگای
سەماوە راگەیاند، كە ژن و منداڵن و دوای هەفتەیەك لە كاری بەردەوام و بەدواداچوونی
چڕ دۆزراوەتەوە.
خاتوو شاناز
ئیبراهیم ئەحمەد سەبارەت بە دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند:" ئەمڕۆ لەسەر ئەم خاکە کۆبووینەتەوە کە ئێشوو ئازاری دۆست و ژن و
مناڵەکانمانی بەهۆی قێزەونترین تاوانی بەعسەوە لەئامێزگرتووە و چوار دەیەیە ئەم زەوییە
ئازاری ژن و منداڵ لەئامیز دەگرێت".
دەشڵێت: زیاتر لەهەفتەیەکە کار بۆ دۆزینەوەی ئەم
گۆڕە بەکۆمەڵە دەکرێت و لەقۆناغی داهاتوودا گۆڕەکان دەردەهێنرێن و لەمەراسیمێکی شایستەدا
لەچەمچەماڵ بەخاکدەسپێرێن، بەڵام ئەمە کۆتایی نییە و چەندین گۆڕ دیکە هەن کەئێشتا
کنەیان بۆ نەکراوە و دۆسیەکە کۆتایی نەهاتووە.
هەر لەکۆنگرەکەدا خانمی یەکەمی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد:"هەموو
تواناکانمان دەخەینە گەڕ بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و وەرگرتنی سامپڵ و ناسینەوەیان
و گەڕاندنەوەیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP