ھاتوچۆی سلێمانی: سبەینێ دەوام ئاسایی دەبێت

کوردستان
19:02 - 2024-12-22


دوای زیاتر له‌ 20 رۆژ بایكۆت بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ لە بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌ بە سەرجەم بەرێوەبەرێتی و بەش و ھۆبەکانییەوە دەوام ئاسایی دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕاگەیەندراوەێكی بڵاوكردەوەو سەرجەم ھاووڵاتییانی ئاگاداركرده‌وه‌، کە سبەینێ رۆژی یەکشەممە 23ی كانونی یه‌كه‌می 2024 لە بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بە سەرجەم بەرێوەبەرێتی و بەش و ھۆبەکانییەوە دەوام ئاسایی دەبێت.

ئاماژەی بۆئەوەشكردووه‌: "سەرجەم مامەڵەی ھاووڵاتییان ڕایی دەکرێت و ھەر ھاوڵاتیێک ھەرجۆرە کار و مامەڵەیەکی ھەبێت لەھەر جێگایەکی بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌یان کارەکانی بۆ جێبەجێ دەکرێت".

بڕیاره‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانی لەكاتێكدایە، كارمەندان و ئەفسەرانی بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوە، لە ڕۆژی 8ی ئەم مانگەوە بایكۆتیان لە كارەكانیان ڕاگەیاندو رایانگه‌یاند: "تا موچەیان پێنەدرێت ناگەڕێنەوە سەر كارەكانیان".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP