ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆک پێشوازی لە گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهات و دۆخی ئەمنی ناوچەکە، پشتگيریی و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هاریکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە، ڕۆڵی پێشمەرگە و گرنگی پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان لە بەرامبەر مەترسییەکانی تیرۆیستانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و دووبارە سەرهەڵدانەوەیان، هەورەها گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييه‌كانى لە سەر عێراق، تاوتوێ كران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP