هه‌سه‌ده‌ ئاماری كوژراو و بریندارانی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ توركیای بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
14:08 - 2024-12-28



هەسەدە كوژران و برینداركردنی ده‌یان چەکداری گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا راگه‌یاند كه‌ هێرشیانكردبووه‌سه‌ر مه‌نبه‌ج و به‌نداوی تشرین.
  
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ 28ی كانونی یه‌كه‌می 2024 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ورده‌كاریی هێرشی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ توركیای بۆسه‌ر هێزه‌كانی خۆی له ‌ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج‌و به‌نداوی تشرین ئاشكراکردو ڕایگه‌یاند، 17 بەکرێگیراو کوژران‌و دەیان دیكه‌ش برینداربون".

هه‌سه‌ده‌ ئاشكرایكردوه‌، لەچەند بەرەیەک لەناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەتایبەتی لەبەرەکانی بەنداوی تشرین، هێرشی گەورەیان کردووەته‌سەر هێزەکانی سه‌ر به‌تورکیاو بەکرێگیراوەکانیان".

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:" یەکینه‌كانی شەهید هارون چوار ئۆتۆمبێلی سەربازیی بەکرێگیراویان کردە ئامانج کە لەنێو ماڵەکاندا خۆیان حەشاردابوو، توانییان هەمویان لەناوببەن، جگەلەوەش توانیان گروپێکی دیکەی بەکرێگیراو لەناوببەن، بەرخۆدانی هەڤاڵانمان بــووەهۆی کوژرانی 17 بەکرێگیراو لەوانەش ئەبو فایز فەرماندەی بەناو لیوای کۆماندۆی باکوورو برینداربوونی 40 کەسی دیکە کە سەرکردەکانیشیانی تێدایه‌".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP