کوردانی ئێزدی جەژنی باتزمێ پیرۆز دەکەن

کوردستان
13:43 - 2025-01-06

کوردانی ئێزدی دەستبەندی باتزمێ دەبەستن و بە بیروباوەڕی ئەوان دەزووییەکی پیرۆزە و بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانیان یارمەتییان دەدات و دەشیانپارێزێت.
دەستبەندەکە لە جەژنی باتزمێدا دەبەسترێت و جەژنەکەش لە یەکشەممەی کۆتایی ساڵ تاوەکوو یەکشەممەی سەرەتای ساڵی نوێ بەردەوام دەبێت.
دەزووی باتزمێ لە جەژنی باتزمێ لەلایەن کەسایەتییەکانی هۆزی چێلکایەوە بۆ سەردانیکەران دەبەسترێت و نیشانەی ئێزدی بوون و بەدیهێنانی ئاواتەکانیانە،  ئەو کەسانەی دەزووەکەیان بۆ دەبەسترێت، لەسەر خواستی خۆیانە، دەبێت رێزی لێبگرن و بەپاکی رایبگرن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP