ساڵیادی شه‌هیدی سەنگەر ئەسعەد کەتۆ ئەحمەد ئاغا کەسایەتی دیاری ده‌ڤه‌ری بادینان

کوردستان
21:25 - 2024-12-30


شه‌هیدی سەنگەر ئەسعەد کەتۆ  ئەحمەد ظاهر ئاغا ناسراو به‌  حاجی ئەسعەد کەتۆ ، ساڵی ١٩٤٩ له‌ خێزانێكی شۆڕشگێڕی  و کوردپەروەرە گوندی (دولێجان کەتۆ )ی سه‌ربه‌ قه‌زای بەردەرەش سنوری پارێزگای دھۆك له‌دایكبووه‌، قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌و گوندە ‌خوێندوە.
خاوه‌ن كه‌سایەتێکی دیار، دڵسۆز و  خۆشه‌ویستی ده‌ورووبه‌ر بووه‌.

لە ساڵی ١٩٩١ له‌ سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و کاک کۆسرەت رەسول په‌یوه‌ندییكردوە‌ به‌ ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌، به‌نهێنی نامه‌ گۆڕینه‌وه‌یان له‌ نێواندا هه‌بووه‌، خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بووه‌. 
شەھید ئەسعەد کەتۆ بە ھاوکاری برایەکی بەناوی حاجی فەیسەل کەتۆ کە ئیستا پلەی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دھۆک ھەیە،  توانویەتی چەندین پلەو پۆست ببرێت دوا پلەی ئامر بەتالیۆن بوە . 
سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەت رەسول ، شەھید ئەسعەد کەتۆ و حاجی فەیسەل کەتۆ و بنەماڵەکەیان خۆش ویستوە چونکە بنەماڵەیەکی دەست و داوین پاک و خاوەن ھەڵویستن ، بۆیە سەرۆک مام جەلال زۆر باوەڕی پێ ھەبووە زۆرجاریش ڕای سپاردوە بۆ کاری نھینی چونکە پەیوەندی باشی ھەبووە لە گەل سەرۆک عەشیرەتەکانی  کوردستان.

له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری دۆخی شۆڕش بوو، بۆیه‌ هاوكاریی زۆری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌ له‌ ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیی پزیشكی و زۆر پێداویستی دیكه‌.
له‌ چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه‌ی بریندارو دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌یان بۆ ناو پێشمه‌رگه‌، كاری گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه‌، هه‌ندێكجار پێشمه‌رگه‌ی برینداری سه‌ختی رووبه‌ڕووكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش ئازایانە ‌ ده‌یبردنه‌ قوڵایی شاره‌كان و تا به‌ته‌واوی چاك ده‌بوونه‌وه‌ ئاگاداریان بوو، پاشان ره‌وانه‌ی شاخ و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشی ده‌كردنه‌وه‌. 
ھەروەک بەشداری چەندین شەری دەڤەرەکەی کردووە وەک شەری کانیلان وکارەباو بێبات و چەندین شوینی تریش
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ببووه‌ متمانه‌ پێكراوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و شۆڕش.

شەھید ئەسعەد کەتۆ  هه‌میشه‌ له‌ پێناو پێشمه‌رگه‌دا ژیانی خۆی ده‌خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، پیاوێكی قاره‌مان و نیشتمانپه‌روه‌رو شۆڕشگێڕی ده‌ڤه‌ری بادینان بوو، هه‌ڵوێسته‌كانی له‌ پێناو خه‌باتی رزگاریخوازیی گه‌لی كورد و ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، جێگه‌ی ستایش و شانازییه‌.

ئه‌و پیاوه‌ مه‌رده‌ تا سه‌ر وه‌فاداری كاروانی خه‌باتی كوردایه‌تی و رێبازی مام جه‌لال بوو، له‌ راپه‌ڕینی 1991 له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریان بینیوه‌ له‌ چالاكیی پێشمه‌رگانه‌ و ڕاماڵینی هێزو ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس له‌ قه‌زای بەردەرەش و ئاکرێ  و دەڤەری گۆرانەتی ده‌وروبه‌ران.

شه‌هید ئەسعەد کەتۆ  كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیرو له‌سه‌رخۆ و هێمن بوو، پیاوێكی ناوداری عه‌شیره‌تی گۆرانەتی بوو، هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی ژیاوه‌.

ئەسعەد کەتۆ  له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی یه‌كێتی كردووه‌ له‌ قه‌زای بەردەرەش وده‌وروبه‌ری، به‌لێهاتوویی خۆی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و پێگه‌ی یه‌كێتی له‌ قه‌زای بەردەرەش بە گشتی  و ناحیەی روڤیا و دەڤەری گۆرانەتی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوقایم بكات. 
توشی نەھامەتی زۆر بووە لەلایەن ھیزی دەسەلاتداری دەڤەرەکە بەڵام  قەت کۆڵی نەداوە و بگرە چەندین جار توشی گرتن و دەربەدەری و تاڵان  کردن بونەتەوە.
  دواجاریش لە ژێر زەبرو زەنگی حزبی دەسەڵاتداری  دەڤەرەکە لە رۆژێکی وەك ئەمرۆدا و پێش (٢٢)ساڵ  و ٣٠/١٢/٢٠٠٢ شەھید کرا .

ئیستاش خانەوادەی کەتۆ بەردەوامن لەسەر رێبازی پیرۆزی مام جەلال خاوەنی پێگەی تایبەتی خۆیانن لە دەڤەری بادینان

نوسین-  کۆسرەت فەیسەل کەتۆ

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP