ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک_سەڵاحەدینی یەکیێتیی نیشتمانیی کوردستان: بە بۆنەی دیاریکردنی کەناڵی گەلی کوردستان وەک یەکەمین کەناڵی حزبی پڕ بینەرترین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و لە نێو تەواوی کەناڵە ئاسمانی و لۆکاڵییەکانیش بەدەستھێنانی پلەی پێنجەم، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم.
دەقی پەیامەكە
پیرۆزە لەکەناڵی دایک .
بە بۆنەی دیاریکردنی کەناڵی گەلی کوردستان وەک یەکەمین کەناڵی حزبی پڕ بینەرترین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و لە نێو تەواوی کەناڵە ئاسمانی و لۆکاڵییەکانیش بەدەستھێنانی پلەی پێنجەم، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم.
ئەم سەرکەوتنەتان نیشانەی ماندوێتی و راستگۆییتانە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکان بە بینەران، هەروەک شانازییەکی دیکەی میدیای یەکێتییشە کە لەم قەرەباڵغییەی سۆشیاڵ میدیادا توانیوێتی ئەو متمانە گەورەیە لە نێو تەواوی بینەرانی کوردستاندا بەدەست بهێنێت.
دووبارە ئەم سەرکەوتنەتان پیرۆزبێت.
ئاسۆ مامەند.
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکیێتیی نیشتمانیی کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP