به بۆنهی دیاریكردنی وهك یهكهمین پڕبینهرترین كهناڵی حزبی لهسهر ئاستی ههرێمی كوردستان و لهنێو تهواوی كهناڵه ئاسمانی و لۆكاڵییهكانش بهدهستهێنانی پلهی پێنجهم ، رەفعەت عەبدوڵا پەیامێك ئاڕاستەی كەناڵی گەلی كوردستان دەكات و لەپەیامەكەدا هاتووە :
راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوێندنگەیەکی گەورەی میدیای کوردییە، هەر لەسەردەمی شاخەوە تاڕاپەڕین و دوای راپەڕینیش راگەیاندنێکی چالاک و بەهێزبووە. سەروەرییەکی گەورەی ڕاگەیاندنی یەکێتی، کەناڵی گەلی کوردستان بووە کە دەستکەوتێکی گەورەی میدیای کوردییە و یەکەمین کەناڵی کوردییە لەدوای ڕاپەرین، هەروەها شوناسی کەناڵی دایکی پێبەخشراوە و بۆتە خوێندنگەیەکی گەورەی پێگەیاندنی کادری میدیایی بۆ هەموو کەناڵەکان بەبێ جیاوازی، سەرمەشقی سەرکەوتن و بەرهەمی ئەم کەناڵە سەرۆک مام جەلالە.
ئەمڕۆش دوای ئەو راپرسییە کە کراوە و گەلی کوردستانەکەی خۆمان لەکەناڵە حزبیەکاندا توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، شانازیەکی ترە بۆ راگەیاندنی یەکێتی، بۆیە پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە لە ڕاگەیاندنکارانی یەکێتی و بەرێوبەر و کادر و کارمەندانی گەلی کوردستانی کەناڵی دایک دەکەم، کەرەنج وماندوبوونیان بەزایە نەچووە و بەکارە جوانەکانیان توانیویانە هەستی نەتەوایەتی و رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و داب ونەریتەکان بپارێزن بەبێ جیاوازی.
هیوای بەردەوامی سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP