پیرۆزبایی تێپەڕاندنی یاسایی گەڕاندنەوەی زەوی و خانوبەرە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، کە نزیکەی پەنجا ساڵە لە چوارچێوەی سیاسەتی تەعریبدا داگیرکرابوون، لە جوتیارانی کورد و تورکمانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان دەکەم.
هەروەک ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و فراکسیۆنی یەکێتی و بەڕێز د.خالید شوانی وەزیری دادی عێراق دەکەم کە پرۆژەی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی (مەجلیس قیاده پوره)ـیان، وەک مەرجی پێشوەختە لە کارنامەی حکومەتی ئێستادا چەسپاند.
ئەمڕۆش بە کۆ دەنگی و یکگرتووی تەواوی فراکسیۆنە کوردییەکان، توانرا دەنگی لەسەر بدرێت و ئەو مافە یاسایی و دەستوورییە، بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان بگەڕێندڕێتەوە.
ڕەوەند مەلا مەحمود
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP