مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لەشاری سلێمانی فەرماندە و پارتیزان و تێكۆشەری دێرینی گەلی كورد سەعدی كەریم مەحمود بەسەردەكاتەوە كە ناسراوە بە مامە سەعە
ئەمڕۆ چوار شەممە مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لە شاری سڵێمانی سەردانی سەعدی كەریم مەحمودیانكرد و چەپكە گوڵی ڕێز و وەفای سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانیان پێشكەشكرد ، هەروەها قوباد تاڵەبانی لە دۆخی تەندروستییانی پرسی كە لەماوەی ڕابردوودا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرابوو هیوای سەلامەتی هەمیشەیی بۆخواست.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت ئاماژەیان بە رۆڵی هەڤاڵ مامە سەعە دا لەخەباتی شۆڕشی چەکداری کە وەک قارەمانێکی ئازاو بە ورەی شۆڕشی نوێ ، هەمیشە لە ریزی پێشەوەی رووبەڕوبوونەوەکاندا بوو ؛ بە گیانی خۆی بەرگری دەکرد لە گەلەکەی هەر ئەمەش وایکرد ببێتە خۆشەویست و جێگا متمانەی ناو هەڤاڵەکانی لە شاخ ؛ لەم رووە یەکێتیی نیشتمانیی هەمیشە شانازی بە شۆڕشگێڕ و خەباتکارەکانییەوە دەکات و کە ببوونە سیمبولی بەگژداچوونەوەی زوڵم و زۆری رژێمی بەعسی رووخاو .
لەبەرامبەردا هەڤاڵ مامە سەعە دووپاتیکردەوە کە هەمیشە خۆی بە پێشمەرگەی کوردو یەکێتی دەزانێت و بەهەمان رۆحیەتی شۆڕشی نوێ و لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبێت و راشیگەیاند جێگای خۆشحاڵییە ئێستا یەکێتیەکەمان لە دەستێکی ئەمین و پتەودایەو هەموومان پشتگیری یەم ئاڕاستەیە دەکەین کە لە خزمەتی خەڵک و پرسە نیشتمانییەکاندایە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP