مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی دەرهێنەری گەورە جەلیل زەنگنە ده‌كات

کوردستان
16:10 - 2025-01-08

ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١/٨ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی تێکۆشەرو دەرهێنەری گەورەو دیاری کورد، خاوەنی گەورە شاکار و زنجیرە درامای گەردەلول مامۆستا جەلیل زەنگەنەیانکرد.

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت لەنزیکەوە پەیام و چەپکە گوڵی ریز و وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ قوباد تاڵەبانی ــ ییان پێشکەشکرد و هیوای سەرکەوتنی هەمیشەییان بۆ خواست لە ئەرکە هونەرییەکانیدا.

مەکتەبی سکرتارییەت لەبەرامبەر کۆشش و داهێنان و خزمەتەکانی لەبواری نواندن و پێشخستنی هونەری درامای کوردی ستایشی رۆڵی مامۆستا جەلیل زەنگەنەیان کرد کە  جگەلەوەی کارەکانی لە خزمەتی گەشەپێدانی هونەری کوردیدا بووە، بگرە توانی لە پاراستنی ئەرشیف و دیکۆمێنتکردنی راستییە مێژوویەکانی بەشێکی شۆڕی نوێی گەلەکەمان دەورببینێت، بەتایبەت شاکاری گەردەلول بۆ هەموولایەکمان مایەی سەربەرزی و ستایشە، لەم رووەوە یەکێتی نیشتیمانیی بەچاوی رێزەوە لە بەخششەکانی مامۆستا جەلیل زەنگەنە دەڕوانێت و وەک سەرماییەکیی بەنرخ سەیری دەکات و چاوەڕوانی کاری باشتر و گەورەتری لێدەکەین.

لەبەرامبەردا مامۆستا جەلیل زەنگەنە وێرای خۆشحاڵ بوونی بە سەردان و بەسەرکردنەوەکەی مەکتەبی سکرتارییەت ئاشکرای کرد، پاراستنی مێژووی شۆڕشی نوێ لە شێواندن و گەیاندنی راستییەکانی ئەم خەباتە سەختەی گەلەکەمان لەو سەردەم و قۆناغە هەستیارەدا، ئەرکی هەموو خاوەن قەڵەم و داهێنەر و دڵسۆزێکە تا نەهێڵین ئەو رۆژگارە پرشنگدارە لە بیربرێتەوە و راستییەکانیش  وەک خۆی بگەیەنینە خەڵک . هەر ئەوەش وایکرد ئەو هەوڵە هونەرییە بنێم و هیواشی خواست تەمەن و ژیان رێگای بدات خەونەکەی بۆ تەواوکردنی گەردەلول بەدیبێنێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP