ئاسۆ مامه‌ند رۆڵی دەزگای میدیایی کەرکوک به‌رزده‌نرخێنێت

کوردستان
18:19 - 2025-01-14



سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی (ی.ن.ک) رۆڵی دەزگای میدیایی کەرکوک، لە رووماڵکردنی رووداوەکانی شارەکەو پتەوکردنی پێکەوەژیاندا بەرزدەنرخێنێت. 

لە دیدارێکدا کە هەڵکەوت عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) ئامادەی بوو، ئاسۆ مامەند لەپای قووڵکردنەوەی زیاتری پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک، ستایشی هەوڵ و ماندووبوونەکانی دەزگای میدیایی کەرکوکی کرد.

تەئکیدیشیکردەوە، کەناڵی کەرکوک دیاری رەوانشاد سەرۆک مام جەلالە و ئێمە پاڵپشتی دەکەین، هانیشیدان لەگەڵ پێشکەوتنی سەردەمدا زیاتر خۆیان بگونجێنن و کەڵکی باشتری لێوەربگرن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP