ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست دژی نوێـنەكردنەوەی گرێبەستەكانیان گردبوونەوە
لەوبارەیەوە زانا شوانی پەیامنێری كەناڵی كەركوك ڕایگەیاند : دوای ئەوەی ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست لە سنوری قەزای چەمچەماڵ ماوەی گرێبەستەكانیان كۆتایی پێهات و نوێ نەكرایەوە ، بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی چەمچەماڵ گردبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و داوایانكرد كە گرێبەستەكانیان بۆ نوێ بكرێتەوە ، هەروەها پەیامنێرمان وتیشی : لەسنوری قەزاكە 150 مامۆستای گرێبەست ماوەی گرێبەستەكەیان بەسەرچووە و نوێ نەكراوەتەوە بەڵكو بەشێوەی گرێبەست مامۆستای وانەبێژی دیكە لەشوێنیان دانراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP