ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له پهیامێكدا وێڕای پیرۆزبایی له دانیشتوانی كهركوك و ناوچه جێناكۆكهكان بهبۆنهی پهسهندكردنی (یاسای ههڵوهشاندنهوهی بڕیارهكانی مهجلسی قیادهی سهوره)ی بهعسی ههڵوهشاوه، راشیگهیاندووه:" ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگدان لەسەر ئهو پڕۆژە یاسایه ئەو مافەی بۆ جوتیارانی كوردو توركمان گەڕاندنەوە و ئێستا ئەوان بوونەوە بە خاوەنی رەسەنی ئەو زەوی و زارانەی کە لێیان داگیر کرابوو."
دهقی پهیامهكه..
پەیامی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بەبۆنەی دەنگدان لەسەر یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیسی قیادەی سەورەی هەڵوەشاوە
سەرەتا پیرۆزباییەکی گەرم لە دانیشتوانی کەرکوک و ناوچە جیناکۆکرکان بە تایبەتیش لە جوتیارانی کورد و تورکمان دەکەم کە دوای نزیکەی نیو سەدە لە داگیرکردن و زەوتکردنی زەویوزارەکانیان لە لایەن رژێمی پێشووی بەعسەوە، ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای «هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلسی قیادەی سەورەی هەڵوەشاوە» ئەو مافەی بۆ گەڕاندنەوە و ئێستا ئەوان بوونەوە بە خاوەنی رەسەنی ئەو زەوی و زارانەی کە لێیان داگیر کرابوو.
هەروەها جێی خۆیەتی دەستخۆشی لەو هەوڵانەش بکەین کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و فراکسیۆنەکان بە تایبەتیش فراکسیۆن و تیمی یەکێتیی لە پەرلەمان و حکومەتی عیڕاق کە بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە هەوڵی بێوچانیاندا تا ئەم یاسایە گەیشت بە ئاکام.
هەروەک لە پەیامەکەی بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشدا تەئکید کراوەتەوە؛ کە هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی زەوتکردنی زەویزاری خەڵک لە کەرکوک و هەر شوێنێکی تری ناوچە دابڕاوەکان، چەسپاندنی دادپەروەری و سەلماندنی مافی خەڵکە کە سەرەنجام ژینگەی پێکەوەژیانی هاوڵاتیان و رێگای ئاشتەوایی نێوان پێکهاتەکان لە عیراقی نوێ ئاوەدانتر دەکات.
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP