فڕۆكەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی دهۆك بۆردومان دەكەن

کوردستان
06:53 - 2021-06-07

فرۆكە چەنگییەكانی توركیا بەبیانوی بوونی گەریلاكانی پەكەكە، چەند ناوچەیەكی سنوری پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكەن.

لەچوارچێوەی لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆسەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە دەوروبەری زناری كێستەو  دەڤەری بەرواری باڵایان لەسنوری پارێزگای دهۆك بۆردومان كردو بەشێك لەبۆردومانەكانیش ناوچەكانی نزیك لەدانیشتوانیان بەئامانج گرتوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە،  لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بۆردومانەكانی سوپای توركیا لەچەندین گوندو ناوچەی سنوری ئامێدی زیاتربون و بەهۆیەوەش زۆرێك لەگوند و ناوچەكانی دانیشتوان چۆڵكراون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP