پەرلەمان داوای راپۆڕتی خەرجی و داهاتی ئەمساڵ لەحكومەت دەكات

ئابوری
09:15 - 2021-08-27

لیژنەی دارایی پەرلەمان لە رێگای نوسراوێك داوا حكومەتی هەرێم دەكات لەكۆتایی ساڵ  دوو بەیان مالی بۆ شەش مانگی یەكەم و دووەمی ساڵی ٢٠٢١ و ژمێرەی كۆتایی و ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی ئاراستەی  پەرلەمان بكات.
زیاد جەبار سەرۆكی  لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان رايگەیاند: لەدوا كۆبونەوەی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری داوا لەحكومەتی هەرێم كرا دوو بەیان مالی بۆ شەش مانگی یەكەم و دووەمی ساڵی ٢٠٢١ بۆ پەرلەمانی كوردستان بنێرێت.
زیاد جەبار وتیشی: هەروەها داوا لە حكومەتى هەرێم كراوە لە كۆتایی ساڵی2021 ژمێرەی كۆتایی و ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی ئاراستەی  پەرلەمان بكات.
سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری پەرلەمان هەروەها راشیگەیاند: داواكەی لیژنەی دارایی بۆ زانینی خەرجی و داهاتی ئەمساڵی حكومەت لە جیاتی یاسای بودجەیە، تاكو  حكومەت بەرچاوی دیاربێت، بەتایبەتی ئێمە ماوەی هەشت ساڵە لە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەمان نیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP