ئه‌مریكا: لە ئه‌فغانستان هێشتا پێویستە بۆ هەر هەڕەشەو مەترسییەك خۆمان ئامادە بكەین

جیهان
17:35 - 2021-08-30


وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئەمریكا(پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، واشنتۆن نایەوێت لە دوای ٣١ی ئابەوە، هیچ ڕۆڵێكی سەربازیی لە ئەفغانستاندا هەبێت، بەڵام جەختی كردووەتەوە كە هێشتا هەڕەشە ‌و مەترسییەكان لە وڵاتەكە ماون.

(پنتاگۆن)، ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی دۆخی ئەفغانستان ‌و پرۆسەی گواستنەوەی هاوڵاتییان بڵاو كردەوەو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌، كه‌ لەمەودوا، ئه‌مریكا هیچ ڕۆڵێكی سەربازیی لە ئەفغانستان نابێت، بەڵام هێشتا پێویستە خۆیان بۆ هەر هەڕەشە ‌و مەترسییەك لەو وڵاتە ئامادە بكەن”.


لە ڕاگەیەنراوەكەی پنتاگۆندا ئه‌وه‌ش هاتووە: كه‌ لە ماوەی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا، ١٢٢ هەزار كەسیان لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە كە ٥ هەزار ‌و ٤٠٠ كەسیان ئەمریكی بوون.


روونشیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ دەسەڵاتیان داوە بە فەرماندە سەربازییەكانیان بۆ لەناوبردنی هەر جۆرە چەكێك، كە گومان دەكەن بكەوێتە دەستە گرووپە تیرۆریستییەكان.

  لە ١٥ی ئەم مانگەوە، بزووتنەوەی تاڵیبان كابوڵی پایتەختی گرت ‌و چووە كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆمارەوە، دەیان هەزار هاوڵاتیی ئەفغانی بەتایبەت ئەوانەی كاریان لەگەڵ هێزە بیانییەكان كردبوو، ڕوویان كردە فڕۆكەخانەی كابوڵ بە ئومێدی ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی وڵات ‌و بەپێی ڕێككەوتنیشیان لەگەڵ تاڵیبان، ئەمریكا تەنها سبەینێی لەبەردەمدا ماوە بۆ ئەوەی بە تەواوی لە ئەفغانستان بكشێتەوە.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP