قوباد تاڵەبانی: سلێمانی دەبێتە گەورەترین ناوەندی بازرگانی عیراق

ئابوری
08:18 - 2021-09-02

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: كۆگاكانی ژووری‌ بازرگانی و‌ پیشەسازی سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق دەبێتە گەورەترین ناوەندی بازرگانی و پیشەسازی كە 5 هەزار هەلیكار دەڕەخسێنێت بۆ گەنجان و باشتریش دەتوانین قەبارەی بازرگانی زیاتر بكەین و بواری ئابوری گەشەپێبدەین.

 

لەبارەی نرخی بەنزیشەوە، دەڵێت:لەگەڵ عیراق رێككەوتوين بەنزینمان بۆ رەوانە بكەن و لەخاڵە سنورییەكانیش كارئاسانیمان كردوە  بۆ بازرگاكانان، بەڵام بەداخەوە هەندێك بازرگان بەنزینی زۆر بێ كوالێتیان لەدەرەوە داخڵی هەرێم كردوە و مەودایان تێكردوە بۆ بەرزكردنەوەی ئۆكتانەكەی و فرتوفێڵیان كردوە.

ئەمڕۆ 2ی 9ی 2021 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سەردانی كۆگاكانی ژووری‌ بازرگانی و‌ پیشەسازی سلێمانی كرد كە‌ دە‌كە‌وێتە‌ نێو پڕۆژە‌ی سلێمانی نوێ كە‌ بە‌ بیست بیست ناسراوە‌، ئامانج لە سەردانەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت بە‌مە‌بە‌ستی بە‌دواداچوون لە‌بارە‌ی جێبە‌جێ كردنی  پڕۆژە‌كە‌وە، دوای بەسەركردنەوەی بەشەكانی پرۆژەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەیان بەگرنگی پرۆژەكە كرد لەڕووی بازرگانی و پیشەسازیی دابینكردنی هەزاران هەلیكار بۆ گەنجان.


لەسەرەتای كۆنگرەكەدا سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتی: لەمانگی ئابی 2018 بەردی بناغەی پرۆژەكە دانراوەو ئێستا 90%ی كارەكانی تەواو بووەو تا كۆتایی ساڵ سەرجەم كارەكانی پرۆژەكە تەواو دەبێت، كە لەسەر ئاستی عیراق گەورەترین پرۆژە دەبێت و جێگای 350 تۆن پێداویستی خواردن و خۆراكی بكەین كە بەشی 6 مانگ دەكات.

وتیشی: پرۆژەكە سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق دەكماتە شارێكی پیشەسازیی و لەڕێیەوە كاڵاكان بۆ ناوچەكانی تری عیراق دەڕوات و سەرجەم زۆنەكان بۆ خواردن و كارەباو دەرمان و پێداویستیەكانی تر جیاكراونەتەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمیش لەكۆنگرەكەدا رایگەیاند: خۆشحاڵم دەبینم ناوەندێكی گەورەی بازرگانی لەسلێمانی كە پێشتر بەردی بناغەكەیمان داناوە ئێستا لەسەر ئاستی عیراق دەبێتە گەورەترین ناوەندی بازرگانی و بازرگانانیش پارەیەكی زۆریان بۆ جەرجكردوە، بۆیە ئەو داواكارییانەی هەیانە بەشێكی زۆری رەوایەو داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم بۆتان جێبەجێ بكەن.


وتیشی: پرۆژەكە دەتوانێت راستەوخۆو ناڕاستەو هەزاران هەلی كار بڕەسێنێت كە بەوتەی لێپرسراوی ژووری بازرگانی 5 هەزار هەلیكار دەبێت، ئێمەش هاوكارتان دەبین بۆ دابینكردنی ئەو ناوەندەی بڕیارتان لێداوە.
راشیگەیاند: دروستكردنی پرۆژەكە یەكێك بووە لەو بەرنامانەی پێشتر دامانناوە، زۆر گونجاوە بۆ بازرگانی بەهۆی نزیكییەوە لەسنور، بۆیە بەئیدارەیەكی باشتر دەتوانین قەبارەی بازرگانی زیاتر بكەین و بواری ئابوری گەشەپێبدەین، هەموكاتیش هەوڵمانداوە ئارامی دابین بكەین كە هۆكاری سەرەكی گەشەی ئابورییە، وەك حكومەتیش پشتیوانی بازرگاكان دەبین.
جێگری سەرۆك وەزیران راشیگەیاند:چەند ساڵی رابردوو بۆ حكومەت و خەڵكی كوردستانیش ساڵانێكی ناخۆش بوو بەهۆی شەڕی دااعش و دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی ئابورییەوە، بەڵام ئێستا سەرەتایەكی نوێیەو ئومێدەوارین داهاتوو بەرەو باشتر بڕۆین.

لەبارەی نرخی بەنزنیشەوە، وتی: وەك حكومەت باجی سەر هێنانی بەنزینمان زیاد نەكردوە، بەڵكو بەشێكی زۆری ئەو بەنزینەی لەدەرەوە دێت بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت نرخی بەنزینیش بەرزبوەتەوە، بەڵام لەعیراق بەهۆی پاڵپشتی حكومەتەوە بۆ سوتەمەنی وایكردوە نرخی بەنزین جێگیر بێت، بەڵام ئابوری هەرێم بەو شێوەیەی حكومەتی عیراق نیە پشتیوانی كەرتی سوتەمەنی بكەین، بەڵام حكومەتی هەرێم كارئاسانی بۆ بازرگانان دەكات كە لەدەرەوە بەنزین دەهێنن.
وتیشی: نابێت رێگە بدەین لەپێناو دابەزینی نرخی بەنزین كوالێتیەكەی دابەزێت، چونكە بەداخەوە هەندێك بازرگان بەنزینی زۆر بێ كوالێتیان لەدەرەوە داخڵی هەرێم كردوەو مەودایان تێكردوە بۆ بەرزكردنەوەی ئۆكتانەكەی و فرتوفێڵیان كردوە، بەڵام ئێستا لەگەڵ عیراق رێككەوتوین كە بەنزینمان بۆ بنێرن، لەسنورەكانیشەوە بۆ هێنانی بەنزین كارئاسانی دەكەین تا نرخەكەی جێگیر بێت.

جێگری سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمەوە پێماندراوە لەبارەی پێدانی مۆڵەت بەپرۆژەكان ئەگەر جێبەجێ بكرێت زیاتر لە 50 هەلیكار دەڕەخسێت، ئەوەش وا دەكات گەنجان بەتایبەت بەرهەمی زانكۆو پەیمانگاكان بەپێی پسپۆڕیان بۆ ئەو شوێنانە بگونجێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP