په‌رله‌مانی كوردستان كێشه‌ی سووته‌مه‌نی و وانه‌بێژان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ تاوتوێ‌ ده‌كات

کوردستان
05:58 - 2021-10-26


ئەمڕۆ سێشەممە 26-10-2021 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوەو ده‌رباره‌ی دۆخی سوتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار وهەروەها كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار تاوتوێ دەکرێت.
 
د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەکەیدا بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتارانی کردوە بۆ دانیشتن و رایگەیاندوە، "پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕی رۆژی سێشەممە رێککەوتی 26.10.2021".
 
بەپێی بەرنامەی کارەکە، لە تەوەری یەکەمدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دوەم)ی ماددەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
لە تەوەری دوەمیشدا دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (دابان محمد حسێن) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی دەسپاكی دەخرێتە دەنگدانەوە
لە تەوەری دوەمیشدا دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (دابان محمد حسێن) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی دەسپاكی)ی پەرلەمانی كوردستان -عێڕاق دەخرێتە دەنگدانەوە.
تەوەری سێیەم تایبەتە بە خستنەڕوی دواین بەدواداچون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار
هەروەها لە تەوەری سێیەمدا دوو پرس تاوتوێ دەکرێن لەوانە، خستنەڕوی دواین بەدواداچون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

بڕگەی دوەمی تەوەری سێیەمیش تایبەتە بە خستنەڕوی بەدواداچون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سوتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی.

لە تەوەری چوارەمیشدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م ده‌كرێت بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1 پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی، ژمارە (30)ی ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

2 - پڕۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتل و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP