حەسەن فەھد کەنانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند: چەند کۆمپانیایەکی حەج و عەمرە لەژێر ناوی حەجی بازرگانیدا، ھاووڵاتییانیان ھەڵخەڵەتاندووە و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ڤیزایان بۆ دابین دەکەن و دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن. وتیشی ئەو کۆمپانیایانە مۆڵەتی کارکردنیان نییە و رێکاری یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر و دەستگیرکراون.
راشیگەیاند لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ھەماھەنگی ھەیە بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەو کۆمپانیا و نوسینگانەی ھاووڵاتییان ھەڵدەخەڵەتێنن و بانگەشەی پێدانی ڤیزا دەکەن بەرامبەر بە بڕە پارەیەکی زۆر.
وتەبێژی دەستەکە وتیشی: ڤیزای حەج بۆ ھاووڵاتییان لەلایەن دەستەکەوە دەدرێت و ھیچ کۆمپانیایەک و نوسینگەیەک ڤیزا دابین بکات
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP