فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌ركوك، ته‌واوكردنی هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی چه‌ندڕۆژی ڕابردووی، له‌سنوری هه‌ردوو ناحییه‌ی له‌یلان و تازه ڕاگه‌یاند .
فه‌رمانگه‌ی ئاوی كه‌ركوك، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، هه‌ریه‌ك له‌فه‌رمانگه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌رۆو، شاره‌وانییه‌كان و كشتوكاڵ و به‌شه‌كانیان له‌پارێزگاكه، هه‌موو توانای خۆیان خستوه‌ته‌گه‌ر، بۆ پاككردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وكێشانه‌ی، كه‌لافاوه‌كه‌ی چه‌ندڕۆژی ڕابردوو، له‌سنوری ڕۆژهه‌ڵات و باشوری كه‌ركوك دروستیكردبوو .
ڕوونشیكردوه‌ته‌وه، له‌وهه‌ڵمه‌ته‌دا، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌ركوك، له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌كانیانه‌وه، كاریانكردووه له‌سه‌ر ڕاكێشانه‌وه‌ی ئاوی باراناو له‌نێو ماڵ و شه‌قامه‌كان و، كێڵگه‌و باخه‌كانی جوتیاران.
هه‌روه‌ك فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانییه‌كانیش، هه‌ڵساوه به‌پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی لافاوه‌كه‌و، كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كانی گه‌یشتن به‌گونده‌كانی سنوره‌كه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP