به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی
كوردی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، داوا له وه‌زاره‌تی
دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌كانیان
له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بگوزارێته‌وه بۆ كه‌ركوك و هه‌ر له شاره‌كه‌دا دابه‌شبكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا،
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك شێرزاد ره‌شید كاكه عه‌بدوڵا،
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردوه كه، به‌هۆی دووری بانكی چه‌رمو كه ده‌كه‌وێته ناو شارۆچكه‌ی
چه‌مچه‌ماڵه‌وه، زه‌حمه‌ته مانگانه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه كوردییه‌كان سه‌ردانی
ئه‌و بانكه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌كانیان و چه‌ندین جار دووچاری رووداوی
هاتووچۆ بوونه‌ته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردیدا هاتووه، بۆیه پێمان باشه، مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان
له‌ناو شاری كه‌ركوك دابه‌شبكرێت.
به‌هۆكاری نه‌بوونی هیچ
بانكێكش كه سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت له كه‌ركوك، مامۆستا شێرزاد پێشنیار
ده‌كات، مووچه‌كان راده‌ستی (بانكێكی ئه‌هلی) باوه‌ڕپێكراو بكرێت له ناو شاری كه‌ركوك،
به‌شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رسوماته‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له چه‌ند رۆژی رابردودا ژماره‌یه‌ك مامۆستای سه‌ربه خوێندنی كه‌ركوك بۆ وه‌رگرتنی مووچه له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك ـ چه‌مچه‌ماڵ، به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP