دوای زیادبوونی ئاماری حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە، قائیمقامی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە 9 شەمعەی ئاویان داخستووە دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە، ئاوی ئەو شەمعانە شیاو نین بۆ خواردنەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە
گومان دەکرێت سەرچاوەی سکچون و رشانەوە بێت لیژنە هاوبەشەکان ٩ شەمعەی ئاوی داخست.
لەسە داوای بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان 9 شەمعەی ئاوی داخست کە لە ڕیگەی تەنکەروە ئاوی ئەو شەمعانە دەفرۆشران بە ماڵان بۆ خواردنەوە.
نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوە کرد کە دوای زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لەنێو هاوڵاتیاندا، پشکنین بۆ ئاوی هەموو شەمعەکانی ناوشاری سلێمانی کراوە، دەرکەوتووە کە ئاوی نۆ لە شەمعەکان شیاو نین بۆ خواردنەوە و سەرچاوەی چەند جۆرێک بەکتریان.
هەر بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەسەر داوای بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سەرجەمی ئەو نۆ شەمعەی ئاوە لە ناوچەی تانجەرۆ داخران و رێگە نادرێت ئاوەکە بە ماڵان بفرۆشرێت.
راگەیاندنی قائیمقامی سلێمانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP