به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك و دامه‌زراوه‌كان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌وبابه‌ته‌ی له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ورووژێندراوه. گوایه ، ده‌ستڕێژی گولله له‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوا كراوه.
پۆلیسی كه‌ركوك، وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ڕوونشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه، هاوڵاتییه‌ك دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكدا تووشی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێ ده‌بێت، داوای به‌هاناوه‌چوون له‌پاسه‌وانانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕه‌حیماوا ده‌كات. ئه‌وانیش ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ن و، دوای ڕاوه‌دوونان، توانیویانه چه‌كداره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن.
دواتر، ده‌ركه‌وتووه چه‌كداره‌كه سه‌رخۆشه‌و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیراوه‌و، به‌پێی مادده‌ی 230ی یاسای سزادانی عیراقیی ڕاگیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك، هه‌موو خاوه‌ن ئه‌كاونت و په‌یجه‌كان له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌دواداچوونی ورد له‌هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان بكه‌ن و، خۆیان به‌دووربگرن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاریی و بێ بنه‌ما.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP