جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2ی ئابی 2022 كوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی رێكخراوی قاعیدەی تیرۆرستی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان راگه‌یاندو جەختشیکردەوە، وڵاتەکەی رێگە نادات ئەفغانستان ببێتە پەناگەیەک بۆ تیرۆریستان.
بایدن لە وتارێکدا كه لە واشنتۆنی پایتەختی ئه‌مریكا خوێندییه‌وه رایگەیاند، بە کوشتنی ئەلزەواهیری دادپەروەری بەدیهاتووە، ئاماژەی بۆئەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی هیچ زیانێكیان لێنەكه‌وتووە.
هه‌روه‌ك ستایشی ئاستی به‌رزیی وردیی ئۆپراسیۆنی کوشتنی زەواهیری وەسفی کرد و وتی کە زه‌واهیری لە نێو ئەندامانی خێزانەکەی خۆی حەشاردابو.
باسی له‌وه‌شكرد، زەواهیری بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر لە ئەمریکییەکان، هەروەها چه‌ندین ساڵه هەوڵی به ئامانگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ده‌دات لە چەندین وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای پێداچوونه‌وه به‌و زانیاریانه‌ی كه پێیدراوه، فه‌رمانی له‌ناوبردنی زه‌واهیری داوه‌و كه ته‌مه‌نی 71 ساڵه.
سه‌رۆکی ئه‌مریکا به‌ڵێنشیدا، به‌دووی تیرۆریستانه‌وه بن و هه‌میشه چاودێریی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كه‌ن جا له هه‌ر شوێنێک بێت.
دووپاتشیكرده‌وه كه: ڕێگە نادەن ئەفغانستان ببێتە پەناگەیەک بۆ تیرۆریستان.
ئەیمەن ئەلزەواهیری لە قاهیرەی پایتەختی میسر لە بنەماڵەیەکی دێرین و به‌ناوبانگی میسری لەدایکبووە، کە لە بوارەکانی زانستی شه‌رعی و ئەدەب و سیاسەت و پزیشکییدا ناسراون.
یه‌كێك بووه له سەرکردەكانی گروپی جیهادی میسری و دواتر هاوپەیمانی لەگەڵ ئوسامە بن لادن کردووە بۆ دامەزراندنی رێكخراوی تیرۆرستی قاعیدە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP