سوپای ئیسرائیل هێرشی بۆسه‌ر ره‌فه‌ح ده‌ستپێكردو ده‌روازه‌ی (ره‌فه‌ح)ی نێوان فه‌له‌ستین و میسر‌و كه‌رتی غه‌ززه‌ی كۆنترۆڵ كرد‌و به وته‌ی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاش پێده‌چێت هێرشه‌كه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی فراوان نه‌بێت.
سوپای ئیسرائیل دوای بۆردومان و تۆپارانێكی سه‌ختی ناوچه‌كه، هێرشی به ئاراسته‌ی ره‌فه‌حی رۆژهه‌ڵات ده‌ستپێكردو ده‌روازه‌ی (ره‌فه‌ح)ی نێوان فه‌له‌ستین و میسر‌و كه‌رتی غه‌ززه‌ی كۆنترۆڵ كرد‌و ئاڵای وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌روازه‌كه به‌رزكرده‌وه.
بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکاش سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه رایگەیاند:" واشنتۆن به نیگەرانیییه‌وه ده‌ڕوانێته هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح.
ئاماژەی بۆئەوەشکردووه:" پێناچێت ئه‌و هێرشه‌كه ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوان بێت."
هاوكات میدیا فەلەستینییەکان بڵاویانكرده‌وه:" فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی لە دەوروبەری دەروازەی وشکانی رەفەح زۆر سه‌ختی پشتێنی ئاگرین ئەنجامدەدەن."
هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ناوچه‌كه، شه‌پۆلی ئاوارەبوونی هااوڵاتییان بەرەو ناوچەکانی خان یونس ده‌ستیپێكردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP