وەفدێکی بازرگانیی یەکێتیی سەردانی ئیماراتیان کرد

جیهان
20:21 - 2024-05-04

‎وەفدێکی بازرگانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی ئیماراتیان کرد

‎لەسەردانەكەدا وەفدی یەکێتی لەگەڵ چەندین کۆمپانیای بازرگانیی نێودەوڵەتی و سەرمایەداران بەمەبەستی برەودان بە وەبەرهێنان و رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ سەرمایەدارانی بیانی تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بخەنەگەڕ و بەشداربن لە بووژاندنەوەی زیاتری سنوورەكە.

‎لەدرێژەی سەردانەكەدا وەفدی یەكێتی چەند گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان واژۆكرد سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و
‎بونیادنانی چەند كارگەیەك لە بواری خۆراك.

‎بەگوێرەی زانیارییەكان لەمیانی دیدارەكاندا، وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی بیانی بەخۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكان كردووە و ئامادەیی تەواویان بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەكانیان لەهەرێمی كوردستان دەربڕیوە تاوەكو لەزووترین كاتدا دەستبە وەبەرهێنان بكەن و فاكتەری گەشەپێدانی ئابووریی ناوچەكەبن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP