وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و به‌تایبه‌ت بۆردومان و تۆپبارانه‌كان، ھێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ به داعش ھەڵپەسارد.
له‌و باره‌یه‌وه روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگه‌یاندوه (ھەسەدە) ماوەی ٦ رۆژە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانی راگرتووە و ئەو ھەنگاوەش وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر زیادبوونی ھێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ھەسەدە دێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لێپرسراوێکی باڵا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە ئاژانسی (نۆرس پرێس)ی راگەیاندووە، ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رەنگە ببنە ھۆی پەککەوتنی ئۆپراسیۆنەکانی شکستپێھێنانی داعش.
سەبارەت بە ئەگەری زیادکردنی ھاوکارییە سەربازییەکانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان لە ھێرشی درۆنه‌کانی تورکیا، وتی، ئەوان تاکە ئەرکیان لە سوریا شکستپێھێنانی هه‌تا هه‌تایی داعش و ڕێگریکردنه لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی ئەو تاقمه تیرۆریسته.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP