بەخەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھەڤاڵ (خەیری شەنگالی)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار، خانەوادەی سەربەرز، هاوڕێیان و هەڤاڵانی مەڵبەندی موسڵ و شەنگال دەكەین.
خەیری شەنگالی جگەلەوەی كادرێكی دڵسۆز و سەرڕاستی یەكێتی بوو، نووسەرێكی دیار و داكۆكیكارێكی سەرسەختی مافی ئێزیدییەكان بوو و رۆڵێكی بەرچاوی لەو نێوەندەدا گێڕاوە.
لەخوای گەورە داواكارم رۆحی هەڤاڵ خەیری شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP