له دوێنێوه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له سه‌رجه‌م شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژی كوشتنی ژینا ئه‌مینی ده‌ستیپێكردووه‌و سه‌رجه‌م بازاڕ و دوكانه‌كان داخراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كۆی گشتی ئاماری قوربانیانی له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاشكرا كرد كه چوار كه‌س بونه‌ته قوربانی و ٧٥ برینداریش هه‌ن.
رێكخراوی هه‌نگاو، ئاشكراشیكردووه: له سه‌قز زۆرترین قوربانی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تۆماركراوه، كه دوو كوژراو و ١٧ بریندار هه‌بوونه، هاوكات له دیواندره‌ش دوو كوژراو و ١٥ بریندار و له مه‌هابادیش ١٥ بریندار‌و له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی بیجاڕ و بۆكان حه‌وت و له هه‌ریه‌ك له قوره و كامێران دوو بریندار تۆماركراون، هاوكات له شاره‌كانی بانه و تیكاب چوار خۆپیشانده‌ر برینداركراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP