ئاسۆ مامەند ستایشی نوێنەرانی یەکێتیی لە پەرلەمان و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەکات

کوردستان
19:12 - 2022-09-26

ئاسۆ مامەند ستایشی نوێنەرانی یەکێتیی لە پەرلەمان و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەکات کە بایەخ بە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەدەن
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٦-٩-٢٠٢٢ هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی (ی.ن.ک) لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک، پێشوازیی لە بەڕێزان مەلا ناسڕ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، و ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی کرد.
لە دانشتنێکدا کە ژمارەیەک کادری پێشکەوتوو ئامادەی بوون، دوای بەخێرهاتنی میوانەکان، هەڤاڵ ئاسۆ مامەند؛ ستایشی نوێنەرانی یەکێتیی لە پەرلەمان و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم کرد کە بایەخ بە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەدەن، هەروەک داواشی لێکردن کە گرینگی زیاتر بە دامەزراوەکانی سەر بە حکومەتی هەرێم بدەن لەو ناوچانە.
لە بەرامبەردا هەر یەکە لە بەڕێزان مەلا ناسڕ و ئەدیب لەتیف، سوپاسگوزاری پشتیوانییە بەردەوامەکانی هەڤاڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسیان بوون، و جەختیان کردەوە؛ هەرچییەکیان بۆ بکرێت بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بێ درێغ ئەنجامی دەدەن، ئەوەش سیاسەتی راست و رەوانی یەکێتییە لە حکومەتی هەرێم بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP