یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هاوڵاتیه‌كی وڵاته‌كه‌ی له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان كوژراوه، لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
ڤیدانت پاته‌ل، یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی له هێرشێكی موشه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا كه له شوێنه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته بو له هه‌رێمی كوردستان كرایه ئامانج و كوژرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندیی دۆسیه‌كه، ناتوانم هیچ لێدوانێكی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌م و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌كرێت".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ڕێگه‌ی تۆپخانه و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشی چڕی بۆسه‌ر حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه له‌خاكی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن ده‌ستپێكردوه و شه‌وی رابردووش جارێكی دیكه بۆردومانی ناوچه‌یه‌كی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP