له‌یادی شه‌ش ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی هه‌ردوو فه‌رمانده‌ی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لیوا حسێن مه‌نسور و شێركۆ فاتیح ئه‌نجومه‌نی
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتییدا هاتووه:" شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له دوا رۆژه‌كانی مانگی كانونی
دووه‌می 2015دا، به‌داخه‌وه، دوو رۆڵه‌ی دیكه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رو گیان له‌سه‌رده‌ستی
گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بوونه قوربانی و گه‌یشتنه كاروانی
نه‌مران.
رونیشكراوه‌ته‌وه:" هه‌ردوو فه‌رمانده‌و
پێشمه‌رگه‌ی دێرین و قاره‌مان، لیوا شێركۆ فاتیح له شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30ی 1ی 2015
و لیوا حسێن مه‌نسور، له رۆژی 31/1ی هه‌مان ساڵدا، وه‌ك دوو پیاوی ئازای كوردستان
و كه‌ركوك و گه‌رمه‌سێر و گه‌رمیان، دوو كوڕی دڵسۆزی قوتابخانه‌ی حزبی شه‌هیدان،
له پێناوی پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان له هێرش و په‌لاماری تیرۆریستان، گیانی
پیرۆزی خۆیان به‌خشی.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه:" هه‌ردوو شه‌هیدی
نه‌مر كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشدا‌و له سه‌ر خاكی بابه‌گوڕگوڕ
و شاری كه‌ركوكی خۆڕاگر شه‌هیدبوون، بۆ جارێكیش دوودڵ نه‌بوون له‌وه‌ی روحی خۆیان
پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن تا خاكه‌كه‌ی و خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌رز
بژین و نه‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاریكپه‌رستان و دوژمنانی خودا‌و مرۆڤایه‌تی.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ئه‌م
نموونه به‌رزانه‌ی بۆ كورد و كوردستان پێگه‌یاندبێت، له هه‌ر كاتێك زیاتر ده‌كه‌وێته
ژێر باری به‌رپرسیارێتیی نیشتمانی و به‌دیهێنانی ئامانجه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه
كه به ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی له‌پێناودا داون. یاده‌وه‌ریی ئه‌م دوو شه‌هیده مه‌زنه‌ش،
یاده‌وه‌رییه‌كه بۆ بیركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كچاره‌نووسیمان و پاراستنی یه‌كڕیزیمان،
هه‌ر به‌و یه‌كێتی و یه‌كبوونه‌شه ده‌توانین روحی شه‌هیده‌كانمان ئاسووده بكه‌ین،
هاوكات وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، كه هه‌میشه هێزی رۆژه سه‌خته‌كانی گه‌له‌كه‌ی
و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیه‌تی و به خوێن و گیانی پاكی رۆڵه قاره‌مانه‌كانی، كوردستانی
پاراستووه، ئه‌ركمانه كه به‌رپرسیارانه قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمه‌كه‌مان
چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هاووڵاتیانمان له هه‌موو نه‌هامه‌تی و زه‌حمه‌تییه‌كی گوزه‌ران
و ژیان رزگار بكه‌ین.
له‌دوا به‌شی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:"
سڵاو بۆ گیانی پاكی هه‌ردوو شه‌هیدی قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مان، لیوا شێركۆ فاتیح و لیوا
حسێن مه‌نسور و سه‌رجه‌م شه‌هیدان، سڵاو بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
ده‌قی راگه‌یه‌نراو
له‌یادی شه‌هیدان:
لیوا‌حسێن مه‌نسور و شێركۆ‌فاتیح-دا یه‌كێتی
هه‌میشه هێزی رۆژه‌سه‌خته‌كانی گه‌له‌كه‌مانه
شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له دوا رۆژه‌كانی مانگی كانونی دووه‌می
2015دا، به‌داخه‌وه، دوو رۆڵه‌ی دیكه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رو گیان له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌له‌كه‌مان
و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بوونه قوربانی و گه‌یشتنه كاروانی نه‌مران.
هه‌ردوو فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و قاره‌مان،
لیوا شێركۆ فاتیح له شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30ی 1ی 2015 و لیوا حسێن مه‌نسور، له رۆژی
31/1ی هه‌مان ساڵدا، وه‌ك دوو پیاوی ئازای كوردستان و كه‌ركوك و گه‌رمه‌سێر و گه‌رمیان،
دوو كوڕی دڵسۆزی قوتابخانه‌ی حزبی شه‌هیدان، له پێناوی پاراستنی خاكی پیرۆزی
كوردستان له هێرش و په‌لاماری تیرۆریستان، گیانی پیرۆزی خۆیان به‌خشی.
هه‌ردوو شه‌هیدی نه‌مر كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
تیرۆرستانی داعشدا‌و له سه‌ر خاكی بابه‌گوڕگوڕ و شاری كه‌ركوكی خۆڕاگر شه‌هیدبوون،
بۆ جارێكیش دوودڵ نه‌بوون له‌وه‌ی روحی خۆیان پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن تا
خاكه‌كه‌ی و خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌رز بژین و نه‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی
تاریكپه‌رستان و دوژمنانی خودا‌و مرۆڤایه‌تی.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ئه‌م نموونه به‌رزانه‌ی بۆ كورد و
كوردستان پێگه‌یاندبێت، له هه‌ر كاتێك زیاتر ده‌كه‌وێته ژێر باری به‌رپرسیارێتیی
نیشتمانی و به‌دیهێنانی ئامانجه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه كه به ده‌یان هه‌زار
شه‌هیدی له‌پێناودا داون. یاده‌وه‌ریی یٔه‌م دوو شه‌هیده مه‌زنه‌ش، یاده‌وه‌رییه‌كه
بۆ بیركه‌تنه‌وه‌ی یه‌كچاره‌نووسیمان و پاراستنی یه‌كڕیزیمان، هه‌ر به‌و یه‌كێتی و
یه‌كبوونه‌شه ده‌توانین روحی شه‌هیده‌كانمان ئاسووده بكه‌ین، هاوكات وه‌ك یه‌كێتیی
نیشتمانی كوردستان، كه هه‌میشه هێزی رۆژه سه‌خته‌كانی گه‌له‌كه‌ی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی
خۆیه‌تی و به خوێن و گیانی پاكی رۆڵه قاره‌مانه‌كانی، كوردستانی پاراستووه، ئه‌ركمانه
كه به‌رپرسیارانه قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هاووڵاتیانمان
له هه‌موو نه‌هامه‌تی و زه‌حمه‌تییه‌كی گوزه‌ران و ژیان رزگار بكه‌ین.
سڵاو بۆ گیانی پاكی هه‌ردوو شه‌هیدی قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مان، لیوا شێركۆ
فاتیح و لیوا حسێن مه‌نسور و سه‌رجه‌م شه‌هیدان، سڵاو بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی (ی.ن.ك)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP