به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره له چێشتخانه‌ی هۆتێل كریستال له شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و تەواوی كه‌لوپه‌لی نێو چێشتخانه‌كه ئاگری گرتوەو و تا ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، نزیك سه‌عات 8:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 12-11-2022 ئاگر له چێشتخانه‌ی هۆتێل كریستال له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر کەوتەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چێشتخانه‌كه به دار دروستكراوه ئاگره‌كه به‌خێراییه‌كی زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردوه و زۆرینه‌ی چێشتخانه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و ده‌ڵێن، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه و ته‌نها زیانی زۆری ماددی هه‌یه و سه‌قفی چێشتخانه‌كه روخاوه.
باسی له‌وه‌شكرد، چێشتخانه‌كه له نێو حه‌وشه‌ی هۆتێله‌كه دروستكراوه‌و دوای ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه كه‌وتوه‌ته‌وه ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نێویدا بون هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه‌و رزگاركراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP