کۆسرەت رەسول سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوخەمی بۆ قوربانیانی رووداوەکەی سلێمانی دەردەبڕێت پرسهو سهرهخۆشيان ئاراستهدهكات.
دهقهكهى
بەڕێزان: خزمانی بابەشێخی سیرێ
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری حاجی مەزهەر شێخ عەبدولڕەحمان و قوربانیانی رووداوەکەی گەڕەکی کازیوە
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی ئەم کارەساتە دڵتەزێن و جەرگبڕەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانیم بیست، کە تێیدا ١٥ ھاوڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەکیش بریندار بوون، دڵگران و خەمبارم، هاوبەشی خەمتانم.
بەم کارەساتەکە جەرگبڕ و گەورەیە، لە دڵەوە خەمبارو نیگەرانین، داواکارم لە خوای گەورە سەبووری هەموو لایەکمان بدات و کۆچکردووان جێگایان بەهەشتی بەرین بێت و شیفای بەپەلەی بریندارەکانیش بدات.
بۆ ئەم کۆست و خەمە گەورەیە وێڕای هاوخەمی قووڵمان، بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە و هەرچی پێویست بێت لە چارەسەرکردنی بریندارەکان و کەمکردنەوەی ئەو ئازارە قووڵەمان ئامادەین و خۆمان بە بەشێک لەئێوە دەزانین و هەڵگری ئەم خەمە قووڵەین.
دووبارە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، خوای گەورە هاوکارو پشتیوانمان بێت لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە قوڕسەو ئەم کارەساتە گەورەیە.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP