له شارى هه‌ولێر به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ ماتۆڕسكيلێك خۆى ده‌كێشێت به هاوڵاتييه‌كى به‌ريتانى و ده‌يكوژێت
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له شه‌قامى 100 مه‌ترى شارى هه‌ولێر ماتۆڕسكيلێكى گه‌ياندن هاوڵاتييه‌كى به‌ريتانى ته‌مه‌ن 59 ساڵ به‌ناوى (ئاندرۆ تورلى) ده‌شێلێت كه ويستويه‌تى له شه‌قامه‌كه بپه‌ڕێته‌وه به‌هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
به‌پێى زانيارييه‌كان شۆفێرى ماتۆرسكيله‌كه له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌به و هاوڵاتييه‌كى سورييه ، هه‌روه‌ها هاوڕێيه‌كى قوربانييه‌كه به‌ناوى ( ده‌يڤد ) ئاماژه‌ى به‌وه‌ده‌كات كه هاوڕێكه‌ى خواردنه‌وه كحولييه‌كانى خواردوه‌ته‌وه و له شوێنى مۆڵه‌تپێدراودا نه‌په‌ڕيوه‌ته‌وه.
له ئێستادا ماتۆڕسواره‌كه له‌لايه‌ن پۆليسى هه‌ولێره‌وه ده‌ستگيركراوه و په‌ڕاوى لێكۆڵينه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP